خامێس رۆدێرگیز به ده‌ردی نێیمار چوو
سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی كۆڵۆمبیا، رامۆن خێسێرۆن، رایگه‌یاند، خامێس رۆدێرگیز یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌شداریی یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكا ده‌كات.
رامۆن، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه خامێس ته‌نیا به‌شداریی یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكا ده‌كات و له یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی ریۆ دێ جانیرۆ ئاماده نابێت.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا، له قۆناخی یه‌كه‌می كۆپا ئه‌مێریكا،
شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆستا‌ریكا، پاراگوای، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاریی ده‌كات.