یەكێتی ئەوروپا: ھێشتا زۆر زووە بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا

نیگەرانی خۆی دەربڕی لە كشانه‌وه‌ی توركیا لە رێككەوتنی ئیستانبۆڵ بۆ پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژی
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین و سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین و سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، ئەوروپا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە باش بكات، بەڵام "ھێشتا زۆر زووە بۆ ئەوە".

لە لێداوانێكدا دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڤۆن دێر لاین ئاشكرایكرد، كۆمسیۆن لە ماوەیەكی نزیكدا پێشنیازێك ئاراستەی توركیا دەكات، بۆ دڵنیایی لە پارەدان بە پەنابەران، ئاماژەشیكرد، پابەندبوونی ئەنقەرە بە رێككەوتنی  كۆچبەرانی ساڵی 2016 "نیاز پاكی"ی دەردەخات.

لە لایەكی دیكەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی بڕیاری كشانه‌وه‌ی توركیا لە مانگی رابردوو، لە رێككەوتنی ئیستانبۆڵ بۆ پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژی.

جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی "رێزگرتن لە مافە سەره‌كییەكان و سەوەری یاسا كارێكی زۆر گرنگە".

سەرچاوە: رۆیتەرز