گرافیک.. ئاماری ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی 2020

K24 – ھەولێر

لە ساڵی 2020 لە سنووری پارێزگای ھەولێر 555 كیلۆ و 740 گرام ماددەی ھۆشبەر، و 2 ھەزار و 734 شیت حەب و دەرمانی ھۆشبەری پزیشكی  لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەستی بەسەردا گیراوە، ھەزار و 113 تۆمەتبار دەستگیر كراون و 916 كەسیان سزادراون، 71 كەسیش كە خەڵكی درەوەی ھەرێمی كوردستان بوون رادەستی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

لەماوەی ساڵێكدا لە دھۆك 129 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر و 2 ھەزار و 20 شیت حەبی بێھۆشكەر دەستی بەسەردا گیراوە، 435 تۆمەتبار دەستگیركراون و 196یان سزادراون.

لە سلێمانی ئاماری ماددەی ھۆشبەر و تۆمەتباران ئاشكرا نەدراوە بە كوردستان24، بەڵام لە ساڵی 2020 زیاتر لە 99 كیلۆ حەبی ھۆشبەری پزیشكی دەستی بەسەردا گیراوە و 262 تۆمەتبار دەستگیركراون و 138یان سزادراون.