میسر تێكشكانی فڕۆكەكەی پشتڕاست كردەوە

"66 سەرنشینی تێدابووە"

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای فڕۆكەوانی میسری تێكشكانی فڕۆكەیەكی وڵاتەكەی پشتڕاست كردەوە كە بە 66 سەرنشینەوە تێكشكاوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانیی كۆمپانیای فڕۆكەوانی میسری بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی میسری لە فڕۆكەخانەی شاڕل دیگولی لە پاریس بەرەو قاھیرە فڕیوە، دوای گەیشتنی بە ئاسمانی میسر لەسەر دەریای ناوەراست پەیوەندی لەگەڵ رادار دەپچڕێت و كەوتووە.

كۆمپانیای فڕۆكەوانی میسری رونیكردەوە: " ئەو فڕۆكەیە 66 سەرنشینی تێدابووە 30 یان میسری و 15یان فەرەنسی و سەرنشینەكانی دیكەش خەڵكی چەند وڵاتێكی دیكەن".

ئەمە لە كاتێكدایە دوو مانگ لەمەوبەر، هاوڵاتییەکی میسری بە پشتێنێکی ساختەی بۆمبڕێژکراو، ئاراستەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی وڵاته‌ی بەرەو قوبڕس گۆڕی و دواتر رفێنه‌ره‌كه‌ دەستگیر کراو سەرجەم سەرنشینان بە سەلامەتی رزگاریان بوو.