وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە چین رادەگەیەنێت
K24- ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهینراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد، هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی چین هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی مهرجكان، داواکاری راستهوخۆ لە رێگهی ماڵپەڕی زەمالەکەی چین پێشكهش بکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا مهرجهكانی پێشكهشكردنی خوێندنی ماستهر و دكتۆرای لهم شێوهیه روونكردووهتهوه:
* پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
* پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم (2) ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
* دەبێت بۆ خوێندنی ماستهر، کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی دكتۆرا کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
* دەبێت تەمەنی پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستهر لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ خوێندنی دكتۆرا لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
* ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە، کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
* داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی خوێندنهكهی پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ خوێندنی دكتۆرایهكهش بهههمان شێوه).
* کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
* کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لە لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
* پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
د.ی