بووكێك به دایكه ونبووه‌كه‌ی ئاشنابووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له رووداوێكی ده‌گمه‌ن، ژنێكی چینی له رۆژی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌ی ئاشكرایكرد، بووكه‌كه كچه ونبووه‌كه‌یه‌تی، كه ماوه‌ی (20) ساڵ لێی ون بووه و نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره لێی ونبووه، دایكه‌كه توانی كچه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، له‌رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كی ده‌ستی له رۆژی هاوسه‌رگیریدا ئاشكرای كرد.
ژنه‌كه به‌ره‌و رووی دایك و باوكی بووكه‌كه رۆیشت و پرسیاری لێكردوون، بووكه‌كه كچی بایه‌لۆژی خۆیانه، یان به‌خێویانكردووه؟، ئه‌و دایك و باوكه به پرسیاره‌كه تاساون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان له هه‌موو كه‌سێك شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاشكرایان كرد، كه به ساوایی له رێگایه‌كدا دۆزیوویانه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه بیبه‌نه ماڵه‌وه و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن.
دوای ئاشكرابوونی راستییه‌كه، بووكه به دۆزینه‌وه‌ی دایك و باوكی راستی خۆی به‌كوڵ گریا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانێكه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
بووكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وڕۆ خۆشترین رۆژیه‌تی، زیاتر له هاوسه‌رگیرییه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌دوای دایك و باوكی راسته‌قینه‌یدا ده‌گه‌ڕێت و هیچ زانیارییه‌كه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
رووداوه‌كه به‌و شێوه‌یه كۆتایی پێنه‌هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووكه پرسیاری چاره‌نووسی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كردووه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی "خه‌سوو" ئاشكرای كرد، كه بووك كچی خۆیه‌تی.
ژنه‌كه ئه‌مه‌ی بۆ بووكه‌كه روونكرده‌وه، كه دوای ونبوونی كچه‌كه‌یان، ئه‌و كوڕه‌یان وه‌رگرتووه و به‌خێویان كردووه، بۆیه "زاوا" برای بایه‌لۆژی "بووك" نییه و ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشكرده‌وه، دوای ونبوونی كچه‌كه‌ی و بێئومێدبوونی له دۆزینه‌وه‌ی، ناچار بووه منداڵێك وه‌ربگرێت و به‌خێوی بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رگیز پێشبینیم نه‌ده‌كرد، ئه‌و منداڵه‌ی به‌خێومكردووه، كچه‌كه‌م بۆ بدۆزێته‌وه به به‌رگی بووكێنییه‌وه.
د.ی