وەزارەتی رۆشنبیری چەند بەرنامەیەك لە سێ تەلەڤزیۆن رادەگرێت

"بەشێك لە گفتوگۆی نێو بەرنامەكان دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی بووە"
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

K24 – ھەولێر

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی سێ كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاگادار كردەوە كە چەند بەرنامەیەكیان پێشكەش كردووە و گفتوگۆی نێو بەرنامەكان دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی بووە، بۆیە بڕیاریاندا ئەو سێ بەرنامەیە بۆ ماوەی ھەفتەیەك رابگیرێن و دواتر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلی بەرنامانەكان بكرێت.

وەزارەتی رۆشنبیری لە سێ نووسراوی جیای ئاراستەی كەناڵەكانی (كوردماكس، نێت تیڤی، كۆڕەك تیڤی) كردووە كە سێ بەرنامە لەو كەناڵانە پێشكەش كراون و بەشێك لە گفتوگۆی نێو بەرنامەكان نەشیاو و دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی بووە، ناڕەزایەتی و سكاڵا ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كراوە، و داواكاری گشتی و دەستەی مافی مرۆڤ، بە نووسراوی فەرمی داوای راگرتنی ئەو جۆرە بەرنامانەیان كردووە، كە پێچەوانەی نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە كۆمەڵگە و شیرازی خێزان دەگەیەنێت، بۆیە بڕیاریانداوە بۆ ماوەی ھەفتەیەك ئەو بەرنامانە رابگیرێن و دواتر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلی بەرنامەكان بكەن.

نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری
نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری

 

K24 – ھەولێر

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی سێ كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاگادار كردەوە كە چەند بەرنامەیەكیان پێشكەش كردووە و گفتوگۆی نێو بەرنامەكان دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی بووە،  بۆیە بڕیاریدا سێ بەرنامە لە سێ كەناڵ بۆ ماوەی ھەفتەیەك رابگیرێن و دواتر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلی ئەو بەرنامانە بكرێت.

وەزارەتی رۆشنبیری لە سێ نووسراوی جیادا بۆ كەناڵەكانی (كوردماكس، نێت تیڤی، كۆڕەك تیڤی) كردووە كە سێ بەرنامە لەو كەناڵانە پێشكەش كراون و بەشێك لە گفتوگۆی نێو بەرنامەكان نەشیاو و دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی بووە، ناڕەزایەتی و سكاڵا ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كراوە، و داواكاری گشتی و دەستەی مافی مرۆڤ، بە نووسراوی فەرمی داوای راگرتنی ئەو جۆرە بەرنامانەیان كردووە، كە پێچەوانەی نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە كۆمەڵگە و شیرازی خێزان دەگەیەنێت، بۆیە بڕیاریانداوە بۆ ماوەی ھەفتەیەك ئەو بەرنامانە رابگیرێن و دواتر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلی بەرنامەكان بكەن.

نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری
نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری
نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری
نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیری