سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
K24- واشنتن:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له شاری نیویۆرك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نهێنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری بۆ ئێران نارده‌وه و به‌و كاره‌ش گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دژی ئێران پێشێل كردوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، "مایكڵ رۆز"، سه‌رۆكی كۆمپانیای (لۆنگ ئیسله‌ند)، (2) تاوانی خراوه‌ته پاڵ، ناوبراو له نێوان ساڵه‌كانی 2015 بۆ 2018، گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكای دژی ئێران پێشێل كردوه‌و بڕی (350) هه‌زار دۆلار شتومه‌كی جوانكاری داوه‌ته كۆمپانیایه‌ك له دوبه‌ی، كه كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه و هه‌ر له‌و رێگاوه‌ش پاره بۆ نیویۆرك هاتووه. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه به‌وه تاوانباره بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان و ده‌ربازبوون له رێوشوێنه گومرگییه‌كان، نرخی شتومه‌كه‌كانی كه‌متر هه‌ژمار كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی پۆلیسی فیدراڵی له نیویۆرك باسی له‌وه كرد، ئامانجی كۆمپانیاكه هه‌رچی بێت، ئه‌وان ئه‌و شوێنه‌یان شاردووه‌ته‌وه كه شته‌كانیان بۆ به‌ڕێكردوه، هاوكات خۆشیان له دانی گومرگ دزیووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، گیرانی ئه‌و بازرگانه ئه‌مه‌ریكییه، شێلگیری واشنتن له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا نیشان ده‌دات كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران پێشێل ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا، پێشلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، تاوانێكی فیدراڵییه، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی "مایكڵ رۆز" راست ده‌ربچێت، ئه‌وا ناوبراو لانیكه‌م ماوه‌ی (20) ساڵ به‌ند ده‌كرێت. له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد هاتووه، تاكو تۆمه‌ته‌كانی "رۆز" له دادگا پشتڕاست نه‌كرێنه‌وه، ناوبراو وه‌كو بێ تاوان چاوی لێده‌كرێت.
د.ی