روونکردنەوە لە بارەی بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ دەدرێت

تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە
هه‌ولێر له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا
هه‌ولێر له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا

K24 – هه‌ولێر:

كوردستان24 به‌دواداچوونی بۆ ده‌نگۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ له‌ چه‌ند په‌یج و سایتێك له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار بڵاوكرابوویه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت ئه‌و بابه‌ته‌ هێشتا پێشنیازه‌ و نه‌بووه‌ته‌ بڕیار.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ کوردستان24 رایگەیاند، تا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و بابه‌ته‌ هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێ یاخود نا.