بۆیەکەمجار لە گەرمیان کارەبا لە غازی بەفیرۆچوو بەرهەم دێت

حوزەیرانی ئەمساڵ 100 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکە بەرهەم دێت
وێستگەیەکی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
وێستگەیەکی کارەبا لە هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا، بەئامادەبوونی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی واژۆ دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، مەبەست لە گرێبەستەکە، باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێنە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە، كە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە : ''یەكەمجارە لە گەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت كە جگە لەسوودە ئابوورییەكەی، بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی رادەبەدەری هەیە.