ئه‌نقه‌ره سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر 22 سه‌ربازی سوپادا سه‌پاند
K24 – ھەولێر:
پارێزەرێك بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ دادگایەكی ئەنقەرە سزای بەسەر 22 سەربازی پێشوودا سەپاند بەھۆی تێوه‌گلانیان له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مموزی 2016.
ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه، ئەو سەربازانە بەشێكن لە كۆمەڵەیەك، كه پێكھاتووه لە 407 گومان‌لێكراو، سه‌رجه‌میان لە گاردی كۆماری خزمەتیان كردووە، و دادگایی دەكرێن لە پرسەكانی پەیوەست بەو ھەوڵە كودەتاییە.
توركیا لە كاتی كودەتاكەوە دەستیكردووە بە ھەڵمەتێكی دەستگیركردن، كە گشت تویژەكانی كۆمەڵگه‌ی لە خۆگرتووە و تا ئێستا نزیكەی 80 ھەزار كەس دەستگیركراون و چاوەڕێ دادگاییكردنن. ھەروەھا 150 ھەزار كەس لە فەرمانبەرانی حكومەت و كەسانی ریزەكانی سوپا و پۆلیس و كەسانی دیكەش، لە كار لادران یان راگیران، بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندییان بەو ھەوڵە كودەتاییە.
سەرچاوە: "فرانس پرێس"