سبەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسيیەكان كۆدەبێتەوە

تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی سبەی پێنجشەممە بەشداردەبن
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

دڵشاد شەھاب، راوێژكاری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە سبەی پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و پێکەوە کارکردنی لایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی سبەی پێنجشەممە بەشداردەبن.

پێشتر بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی  بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کردبوو، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنەکان بکرێت.