كازمى: له‌مه‌ودوا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان نابێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، ئه‌ركی له پێشینه‌مان پاراستنی ده‌وڵه‌ت و پته‌وكردنی بنیاتی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه له سه‌روویانه‌وه سوپای عێراق و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی دیكه.
له باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه، مسته‌فا كازمی گوتی: له گه‌ڕی سێیه‌می ئه‌و گفتوگۆیه‌دا پرسه سیاسی، ئابووری، ته‌ندرووستیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان باس ده‌كرێن و هه‌روه‌ها پرسی هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌وه‌رێكی گرنگی گفتوگۆكه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان گوتیشی: له رووی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه. ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی %60ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له چه‌ند مانگی رابردوودا پاشه‌كشێ بكه‌ن و بۆ له‌مه‌ودوا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نابێت.