وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنێت

''بۆ ماوەی چوار رۆژ''
قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر  فۆتۆ: ئەرشیڤ
قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر فۆتۆ: ئەرشیڤ

K24- هەولێر:

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت.

راشیگەیاند: ''رەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین''.

جوتیار عادل گوتیشی، بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بگرێتەبەر.

لەبارەی یاسای بودجە و پابەندی هەرێم و بەغدا، جووتیار عادل رایگەیاند: ''حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەمەش لە چوارچێوەی دابینکردنی بژێویی و باشترکردنی دۆخی ئابووری''.

ئاماژەی بەوەشکرد: ''لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دراوە و شاندی حکومەت سەردانی بەغدای کردووە. حکومەتی هەرێم پابەندە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی عێراقە بۆ جێبەجێکردنی''.