هه‌وڵدرا به نارنجۆك هێرش بكرێته سه‌ر ماڵی فازڵ به‌شاره‌تی
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
شه‌وی رابردوو هه‌وڵدرا به نارنجۆك هێرش بكرێته سه‌ر ماڵی فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام نارنجۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ماڵی دراوسێكه‌یان.
فازڵ به‌شاره‌تی به كوردستان24ی راگه‌یاند، جێگه‌ی داخه كه هه‌وڵ بدرێت به‌و جۆره هێرش بكرێته سه‌ر ماڵان و ئه‌وه‌ی ناخۆشه نارنجۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ناوی ماڵی دراوسێیه‌ك كه زیانی بۆ كه‌س نه‌بووه.
فازڵ به‌شاره‌تی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانكاران و ئه‌و كه‌سانه بكرابا كه پێشتر ته‌قه‌یان له باره‌گاكان كردووه، ئه‌و رووداوانه دووباره نه‌ده‌بوونه‌وه.
پێشتر فازڵ به‌شاره‌تی رایگه‌یاندبوو، هه‌ر كاتێك ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێت له سنووره‌كه، ده‌ڵێن بكه‌رانی رووداوه‌كه سه‌رخۆش بوونه و تا ئێستاش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره سزا نه‌دراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، هێرشه‌كه جگه له هه‌ندێك زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانییان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سزای سه‌رپێچیكاران بدرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی سلێمانی كرد رایگه‌یاند، زیاتر له 70 جاره ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی كراوه، ئه‌وانه‌شی ده‌ستگیركراون دوای دوو رۆژ به هه‌ر بیانووێك بێت ئازاد كراون.
باسی له‌وه‌ش كرد یه‌كێك له كه‌یسه‌كان له دادگایه و ماوه‌ی چوار ساڵه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، كه به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه ته‌قه‌ی له باره‌گای پارتی كردووه.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌و پرسه به‌جددی وه‌رده‌گرن و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان ده‌به‌نه‌وه په‌رله‌مان و لێپێچینه‌وه‌ی جددی له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه كه‌س له سنووره‌كه خۆی ناكاته خاوه‌ن.