پارێزگاری هەولێر رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت
K24- هەولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رچووه، وه‌كو خۆی له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌وه ئاماده‌كاریی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارەکە دەکرێت و کاتژمێر هەشت جێبەجێ دەکرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئه‌وان پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ره‌چاوی دۆخ و گوزه‌ران و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر داده‌خرێن، ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌وه نیازی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێریان هه‌یه، ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، بەناچاریی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە چونکە هاووڵاتیان وەک پێویست پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر هەشتی ئێوارە بۆ شەشی بەیانی، لە هەرێمی کوردستان، قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.