زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ كلاسیكۆ له‌ده‌ست دا

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، دانی كارڤاخاڵی به‌رگریكاری ریال مه‌درید له یاریی كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ ریال مه‌درید له یاریی كلاسیكۆ میوانداریی بارسێلۆنای ركابه‌ری بكات.
دانی كارڤاخاڵ ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كان، به‌ڵام به ته‌نیا مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام دا و پێشبینی ده‌كرا بۆ یاری كلاسیكۆ له پێكانه‌كه‌ی چاك بێته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌و یاریزانه ناتوانێت رۆژی شه‌ممه به‌شداریی له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا بكات و یه‌كێك ده‌بێت له یاریزانه دوورخراوه‌كانی نێو لیسته‌كه‌ی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید.
دانی كارڤاخاڵ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 32 یاری یانه‌كه‌ی ته‌نیا توانیویه‌تی به‌شداریی له 12 یاری بكات، له كۆی ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كارڤاخاڵ به‌شداریی كردووه ریال مه‌درید نه‌دۆڕاوه 9 بردنه‌وه و 3 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه.
كارڤاخاڵ پێشتریش له وه‌رزی (2017 ـ 2018) به‌هۆی پێكانه‌وه له 13 یاری دابڕا، له وه‌رزی 2018 ـ 2019 دیسان به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ 16 یاری دووركه‌وته‌وه.
