یانه‌ی زاخۆ بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه سه‌ردانی به‌غدای كردووه
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی زاخۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی كاره‌با گه‌شتی شاری به‌غدای كردووه، له دوایین 3 یاریش زاخۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه دۆڕاوه.
له گه‌ری 27ـه‌می خولی نایابی عێراق سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 04:00ـی ئێواره له شاری به‌غدا زاخۆ ده‌بێته میوانی كاره‌با، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، ئاست و ئه‌نجامه‌كانی باشن، چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كانی ئه‌م خوله تۆمار كردووه.
زاخۆ له كۆی 26 یاریی ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 37 خاڵه و له پله‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه دێت، 24 گۆڵی كردووه و 23 گۆڵی لێكراوه، زیاد ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ری به تۆماركردنی 7 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌كه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كاره‌با دۆخی باش نییه، به 24 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، چاوی له‌وه‌یه به‌بردنه‌وه‌ی له زاخۆ هه‌نگاوێك له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دووربكه‌وێته‌وه، 23 گۆڵیان كردووه و 28 گۆڵیان لێكراوه.
یانه‌ی زاخۆ له دوایین 3 یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با دۆڕاوه، دوایینجار له قۆناخی یه‌كه‌م بوو كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زاخۆ به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕا.
یانه‌ی زاخۆ له كاروانی وه‌رزشی خۆی له 16 یاری رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با بووه‌ته‌وه، 6 یاری بردووه‌ته‌وه و 5 یاری دۆڕاندووه و له 5 یاریش به‌رامبه‌ربووه.