به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا: عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێمه‌ی نه‌كردووه

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك به وه‌كاله‌ت، جوی هۆد، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن باسی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه (7ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.
هود گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و شكستپێهێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زۆریان به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌ر له سووریا درێژه‌مان به شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه نه‌دابا. ئێمه رێككه‌وتووین لیژنه‌ی ته‌كنیكی و سه‌ربازی هاوبه‌ش درووست بكه‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پێویسته بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه بمێنینه‌وه.