حكومه‌تی هه‌رێم كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیژی كاركردنیدا، به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێنی دانا و بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه له سنووری راپه‌ڕین بكاته‌وه.
"حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو توانایه‌وه ئاسانكاری بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك و وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كات، كه پرۆژەی هاوشێوە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی جێبەجێ بكات" وه‌ك ئه‌وه‌ی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له كاتی دانانی بەردی بناغەی كارگەكه رایگه‌یاند.
قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی: حکومەت بە هەموو توانایەوە هانی وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەدات رووبكەنە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی لەپێناو بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز و سەقامگیر و بەرهەمهێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له بیتوێن به‌ردی بناغه‌ی دانرا، به‌رهه‌می كاری هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ته و نزیکەی هەشت هەزار هەلی كاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت، كەرتی كشتوكاڵیش هەنگاوێک دەباتە پێشەوە.
سنوری راپەڕین ناوچەیەکی کشتوکاڵی بەپیتە و سەدان هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراوو دێمیی هەیە .ساڵانە چەندین جۆر بەرومی کشتوکاڵی لەو زەویانە دادەچێنرێن، ئەم کارگەیه بەرهەمی جوتیاران لە چەوەندەری شەکر دەکڕێتەوە و شەکری لێ درووست ده‌كات.
کارگەی شەکری بێتوێن، لەگوندی گردجان لەسنوری راپەڕین لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی درووست ده‌كرێت. کارگەکە توانای بەرهەم هێنانی 700 تۆن شەکری لە رۆژێکدا هەیه و هەلی کار بۆ 8 هەزار کەس دەڕەخسێنێ و لەماوەی دوو ساڵدا دەکەوێتە کار .