ئیسرائیل: هیچ هاوكارییه‌كی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، هیچ هاوكارییه‌كی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ناكات، له دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی له ناوچه فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌نجامدراون.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاری داوه هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه نه‌كات و دادگاكه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه "هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه دۆسییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئیسرائیل بكاته‌وه".
دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی داوه‌ته ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بۆ داوای دواخستنی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی گریمانه ده‌كرێت ئیسرائیل له سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین ئه‌نجامی دابن، به مه‌رجێك بیسه‌لمێنن خۆیان لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سكاڵاكار، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بڵاوبكرێته‌وه، رایگه‌یاندووه، له نۆی ئازاری رابردوودا ئاگاداركردنه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له دادگاكه كراوه، به تایبه‌تیش ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا داواكاری گشتیی دادگاكه، فاتو بنسودا، دۆسییه‌یه‌كی له باره‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین كرده‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و فه‌له‌ستینییه‌كانیش پێشوازیان لێكردووه.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی لاهای، هه‌ر وڵاتێك مافی هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت داوا پێشكه‌ش بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه.
بنسودا پێشتر رایگه‌یاندبوو، بڕوایه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كانی دیكه له میانی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا له 2014 تاوانیان ئه‌نجام دابێت.
فه‌له‌ستین ئه‌ندامی دادگاكه‌یه، به‌ڵام ئیسرائیل تا ئێستا ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچێته ریزی ئه‌ندامانی ئه‌و دادگایه و به توندی دژی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان بكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره به دژایه‌تیكردنی سامی هه‌ژمار ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس