میكانیزمهكانی جێبهجێكردنی یاسای بودجهی عێراق چۆن دەبێت؟
K24 – ھەولێر:
بۆ رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق، شاندی ھەرێمی کوردستان چاوەرێیە یاساكه بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوكات سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جهختییكردهوه كه دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان پشت بەداھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەبەستێت.
بەپيێ رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا سەرچاوەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان سێ داھاتە، كه بريتين له داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ ھەرێمی کوردستان. تا ئێستا ھەولێر و بەغدا لەسەر میکانیزمێك نەگەيشتونەتە رێککەوتن و بڕيار وايه شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمى ناردنى بڕە پارەی هەرێمى كوردستان بچێتەوە بەغدا.
بەھۆی وردەکاری یاسای بودجە و دۆخی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان داھاتی مانگانەی ھەرێمی کوردستان جێگیر نابێت، بۆ ھەر مانگێک بڕی بودجەکە گۆڕانکاریی بەسەر دێت. ھەرێمی کوردستان بۆ خەرجی و مووچەى فەرمانبەران پێوستی بە نزیکەی یەك ملیار دۆلارە؛ بەڵام لەو بڕە کەمتری دەست دەکەوێت.
لە دوایەمین کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پرسی بودجەی 2021ی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانيش لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان گوتی: "دابینکردنی مووچە پشت بە زۆربەی داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەبەستێت، چاوهڕێی ئهوه دهكهین، حكومهتی فیدراڵی پابهندییهكانی خۆی بهرامبهر به خهڵكی ههرێمی كوردستان جێبهجێبكات، حكومهتی فیدراڵی له مانگهكانی (1و 2 و 3) بهپێی ئهو یاسایه هیچی بۆ ههرێمی كوردستان خهرج نهكردووه".
ئەرشەد برادۆستی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "بەھۆی رێکنەکەوتن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە نازانرێت دەستکەوتی داھاتی مانگيك یا ساڵێکی ھەرێمی کوردستان چەند دەبێت؟ بۆيه داھاتی ھەرێمی کوردستانیش تا ئەو كات جێگیر نابێت.