ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ره‌ش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ره‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بگه‌یه‌نێته رووسیا.
ئه‌و به‌رپرسه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و به كه‌ناڵه‌كه‌ی گوتووه: هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ئێستا وه‌ك بابه‌تێكی رۆتینی له ده‌ریای ره‌شدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به ناردنی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌یامێك بداته مۆسكۆ و پێی بڵێت ئێمه به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا و مه‌ترسییه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر كییڤ ده‌كه‌ین.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی چاودێری سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه بۆ چاودێریكردنی جمووجووڵی هێزه‌كانی رووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكایه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان و وه‌ڵامی هه‌ر جووڵه و هێرشێكی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ده‌نه‌وه.
رووسیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا مۆڵ داوه.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاته خۆرئاواییه‌كان نیگه‌رانن له‌و جوڵه‌یه‌ی رووسیا و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، ئاڵوگۆڕی هێز له ناو خاكی رووسیا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دراوسێكان درووست ناكات و بابه‌تێكی ناوخۆییه.