له سبه‌یه‌وه 250 شوێنی گشتیی تاران داده‌خرێن
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران رایگه‌یاند، 250 شوێنی گشتی له تارانی پایته‌ختی ئێران بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به ته‌واوی داده‌خرێن.
ئێران رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا دوو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
بڕیاره له سبه‌ی شه‌ممه (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، بڕیاری داخستنی ئه‌و 250 شوێنه له تاران جێبه‌جێ بكرێت.
شه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆ پارێزی نه‌بین شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له ئێران ده‌دات و زۆربه‌ی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه.