بلینكن لێدوانەكەی بایدن لە بارەی پوتن دەخاتە خانەی "پراگماتیەتی سیاسی"

"بایدن لە لایەك پێویستیی بەسزادانی مۆسكۆیە لە سەر دوژمنكارییەكانی لە لایەكی دیكەوە، ھزركراوەیە لە بوارەكانی جێگای بایەخی ھاوبەش"
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن وشەكانی سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن لەبارەی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی بەوە راڤه‌كرد كە "پراگماتیەتی سیاسییە".

بلینكن لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەی واشنتن پۆست، كە چۆن بایدن رێگا بەخۆی دەدات، ئەم جۆرە لێدوانە بدات، گوتی: سەرۆكی ئەمەریكا، "لەسیاسەتی خۆیدا بەرامبەر بە رووسیا دوو شت بە روونی دەبینێت، لە لایەك سەرۆك پێویستیی بەسزادانی مۆسكۆیە لە سەر ئەو كارە دوژمنكارانەی ئەنجامی دەدات، لە لایەكی دیكەوە، ھزركراوەیە لە بوارەكانی جێگای بایەخی ھاوبەش".

سەرۆكی ئەمەریكا جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێكدا رایگه‌یاندبوو، سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن بە "بكوژ" دەبینێت و جەختیكردەوە، لەوەی بەرپرسیارییەتی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا دەكەوێتە ئەستۆی ئەو.

لە ھەمان رۆژدا، پوتن وەڵامی لێدوانەكانی بایدنی دایەوە و ئومێدی تەندرووستی بۆ خواست و گوتی ھەر یەك، كەسەكانی دیكە له‌ چاوی خۆیەوە دەبینێت".

لە ھەمان كاتدا، سەرۆكی رووسیا داوای لە ھاوتا ئەمەریكاییەكەی كرد، گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێگای ئینتەرنێتەوە ئەنجامبدەن، لەوەڵامدا بایدن رایگەیاند، بێگومان لە كاتێكدا لەگەڵ پوتن قسە دەكات.