حكومەت راپۆرتی دووەمی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمان

K24 - ههولێر:
قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە دامەزراوەکانی حکومەت بەردەوامە و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش جەخت دەکاتەوە، کە حکومەت جدییە و كاری كردووه لهسهر چاكسازی و داهاتی زیادیكردووه.
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچونيش ئاشکرای دەکات لە نزیکترین کاتدا راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەگاتە پەرلەمان و جێبەجێکردنی یاساکەش بە شێوەیەکی گشتی کاتی پێویستە، بەڵام قۆناغی گرنگی تێپەڕاندووە.
"ئێمه پابهندین به چاكسازی و بهردهوامیشین، ئینجا ههر یهكه و به جۆرێك پێناسهی دهكات، خۆم و حكومهتهكهم پابهندین بهو بهڵێنانهی به هاووڵاتیانمان داوه و دهستكهوتهكانیش به داتا و ئامار دهخهینهڕوو"، ئەمە قسەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، كه له دوايين كۆنگرهی رۆژنامهوانیدا خستيهڕوو.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو سێکتەرەکان دەستی کردووە بە چاکسازی بەتایبەت لە خەرجی و داھاتەکان بەمەش داھاتێکی باش گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت، عهبدولحهکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ئاماژهی بهوه كرد، لەگەڵ ئەوەی پڕۆسەی چاکسازی پێویستی بە پشوودرێژی ھەیە، بەڵام رژدین لەسەر ئەوەی کە ھەموو قۆناغەکانی یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، ئاشکراشی كرد، کە لە نزیکترین کاتدا راپۆرتی دووەمی چاکسازی رهوانەی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت.
بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستان لە جێبەجێکردنی ياساكهدا گرنگە، بۆیە لیژنەی دەستپاکی ئامادەکارییان کردووە ھەرکاتێک راپۆرتەکە گەيشتە پەرلەمانی کوردستان، بە زووترین کات کار لەسەر بڕگەکانی ئەو راپۆرتە بکەن، وەیسی سهعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان نايشارێتهوه، ئەوان پاڵپشتی حکومەتن بۆ چاکسازی، ئەگەر چی ڕێگری زۆرە، بەڵام حکومەت جدییە لەوەی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی یاساکە.
راپۆرتی دووەمی چاکسازی جێبەجێکردنی بەشێکی دیکەی یاساکەی لە خۆگرتووە لە داھات و خەرجی و چۆنیهتی جێبەجێکردنی یاساکە لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت و رێکخستنەوەی کاری کۆمپانیاکانی نەوت و کۆمپانیاكانى گشتی، بەشێکی دیكهشی باس لەو داھاتانە دەکات، كه بەھۆی ئەم چاکسازیانەوە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەدوای تەواو بوونی راپۆرتی چهند وەزارەتێک لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە، ئەوا راپۆرتی دووەمیش رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
د.ی