لەم لینکە ناوی خۆت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار بکە

کاتێکی دیاریکراوت بۆ دادەنرێت
پەرەی سەرەکی ماڵپەڕی خۆ تۆمارکرد
پەرەی سەرەکی ماڵپەڕی خۆ تۆمارکرد

K24- هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگای تۆمارکردنی ناوی ئەلیکترۆنی و لە رێگای دروستکردنی هەژمار، دەستی بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.

سەرەتا دەبێت ناوی خۆت لەم لینکە تۆمار بکەیت و دواتر دەتوانی لە رێگای چوونە ژوورەوە بەو هەژمارەی دروستتکردووە، کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە بزانی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات، دڵنیابن لەوەی کە زانیاريیەکانیان دروستە، چونکە پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ بەروارى وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

لینکی ماڵپەڕی خۆ تۆمارکردن:

http://vac.health.digital.gov.krd/?lang=ku