كاوه مه‌حموود: عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق نه‌گۆڕاوه
K24 - هه‌ولێر:
كاوه مه‌حموود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای (18) ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی به‌عس، هیشتا عه‌قڵه‌یه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق نه‌گۆڕاوه و ئه‌و تاقمه‌ی له‌دوای (2003)دا له عێراق ده‌ستڕۆیشتووه، باوه‌ڕی به فیدراڵیه‌ت نه‌بووه".
كاوه مه‌حموود گوتی: "ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عس به‌ده‌ستهاتوون، به‌خشینێك نه‌بووه پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستان كرابێت، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌یه، كه گه‌لی كوردستان سه‌پاندنبووی به‌ر له رووخانی رژێم، گه‌لی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی حوكمی سه‌دام بڕووخێنرێت، سیسته‌می فیدراڵی سه‌پاندبوو، داوای ده‌كرد عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ هه‌بێت، كه په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر بڕیاری پێده‌ركردووه".
گوتیشی: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌دوای (2003)ه‌وه كران، منه‌تی كه‌سی پێوه نییه، نه منه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌یه، نه منه‌تی هاوپه‌یمانانی پێوه، نه منه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێستای عێراقی پێوه‌یه، گه‌لی كوردستان وه‌كو راستییه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌پاند و جێگیری كرد".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، كاوه مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "رووداوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه نه‌ڕۆیشت، گرفته‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه، ده‌وڵه‌ته‌كه له سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه به قه‌یراناوی درووست بووه، كاتێك ئینگلیز درووستی كرد، ئه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له رێگه‌ی ئه‌م ده‌ستووره دیسانه‌وه به قه‌یراناوی بنیاتینایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌و ئه‌زموونی هاته پێشه‌وه، كه عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ درووست بێت، تا ئێستا درووست نه‌بووه، ئێستا له عێراق ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت فیدراڵی، فیدراڵی نییه، له‌هه‌مانكاتدا دیموكراتیش نییه، دیموكراتی بریتی نییه له‌وه‌ی خه‌ڵك بچێت ده‌نگ بدات، یان ده‌نگ نه‌دات، دیموكراتیه‌ت مه‌ودایه‌كی فروانی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ده‌ستووری عێراق كۆمه‌ڵێك "مین"ی تێدایه، ئه‌و مینانه‌ی ده‌ستووره‌كه وایكردووه به شێوازی جۆراوجۆر شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، راسته له ده‌ستووردا باسی فیدراڵیه‌ت كراوه، به‌ڵام ئه‌و تاقمه‌ی له‌دوای (2003)دا له عێراق ده‌ستڕۆیشتوو بووه، باوه‌ڕی به فیدراڵیه‌ت نه‌بووه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌وه‌ی تازه و نه‌وه‌ی كۆنیشه‌وه نییه، هه‌مان عه‌قڵیه‌ته، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به ته‌رازووی هێزه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وكات ته‌رازووی هێزه‌كان وابوو قه‌بووڵی فیدراڵیه‌ت بكه‌ن له‌ده‌ستووردا، ئێستا ته‌رازووی هێزه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له‌وانه‌یه كار به‌وه بكرێته‌وه، ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه، بۆیه عه‌قڵه‌یه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، عه‌قڵیه‌تی ناوه‌ندی ره‌هایه، ئه‌مه‌ش هه‌مان عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته".
كاوه مه‌حموود روونیكرده‌وه، "تایفه‌ی باڵاده‌ست وا بیرده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی، پێی وایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت بپارێزێت به ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی، به‌ڵام ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی، ئه‌م دوو چه‌مكه ناكۆكن، ئه‌وی پێی ده‌گوترێت چه‌مكی عه‌داله‌ت، له سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بینیمان جێبه‌جێ نه‌كراوه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێی ده‌گوترێت دادپه‌روه‌ی ئینتیقالی، كه بریتییه له‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئاسه‌واری دیكتاتۆریه‌ت نه‌مێنێت، سیاسه‌تی ته‌عریب نه‌مێنێت، بینیمان ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كراوه، سیاسه‌تی راگواستن نه‌مێنێت، ئێستا له كه‌ركووك ده‌بینین زه‌وی جوتیارانی كورد داگیرده‌كرێت و ناوچه‌كه ته‌عریب ده‌كرێته‌وه".
روونیشكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌ر، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌رزی فاو ده‌كه‌ن، ئاوا له‌گه‌ڵ مه‌رزی سوورێن و مه‌رزی باشماخ و مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه حكوم ده‌كات، له‌چوارچێوه‌یه‌كدا كه ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دایه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان، ناوخۆییه، ئه‌و په‌رشوبڵاوییه‌ی له ره‌وشی كوردستاندا هه‌یه، گوتارێكی كوردستانی یه‌كگرتوو نییه، ململانێی حزبی به‌رده‌وامه، سه‌قامگیری سیاسی نییه، ئه‌مه وایكردووه، كه گیانی به‌رگریش لاواز بێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئێمه كار له‌سه‌ر گیانی به‌رگری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، كه بتوانێن رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و شاڵاوانه ببێته‌وه.
له‌باره‌ی مامه‌ڵكردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم، كاوه مه‌حموود باس له‌وه كرد، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر بودجه كراوه، پێموایه كاتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتریش ئه‌مه كراوه و به‌غدا په‌شیمان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به فیدراڵیه‌ته‌وه هه‌یه، له بودجه زیاتره، په‌یوه‌ندی درووستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به مادده‌ی (140)ه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، ئه‌وان به ئاشكرا گوتویانه نامه‌نه‌وێت مادده‌ی (140) جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت واقیعێكی دیكه بسه‌پێنن".
باس له‌وه‌ش كرد، پڕۆسه‌ی عێراق، كه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما بیاتنرایه‌وه، بریتی بوو له (ته‌وافق، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی)، ئه‌م سێ بنه‌مایه جێبه‌جێ نه‌كراوه، جێبه‌جێش ناكرێت، پڕۆسه‌ی عێراق به تونێلێكی تاریكدا ده‌ڕوات و ئاسۆی تێدا نییه، ئه‌و تاقمه زۆر زه‌حمه‌ته بیر له سیسته‌می دیموكراتی بكاته‌وه، یان هه‌وڵی ئه‌وه بدات فیدراڵیه‌ت جێبه‌جێ بكات، جیاوازییه‌كه له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوو ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی یاسایی جێگیر كراوه، به‌ڵام له واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كراوه".
كاوه مه‌حموود جه‌ختی كرده‌وه، "كوردستان هێزێكی هه‌یه، كه هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه، ئه‌مه یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ر گرنگه‌كان، یه‌كڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌یه وه‌كو هێزێكی نیشتمانی زۆر گرنگه، نه‌وه‌ك به ناوی هێزی (70) و (80)، یه‌كڕیزییه‌كه وامان لێده‌كات به‌رگرییه‌ك هه‌بێت، كه ئه‌و جۆره سه‌به‌خۆییه نیوه‌چڵییه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌ت نین، به‌ڵام جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستانی، وایكردووه كوردستان خۆڕاگربێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی به‌ناوی سووننه و شیعه له عێراق هه‌یه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان گوتاری سیاسی خۆی بگۆڕێت، چونكه ئێستا شاڵاوێكی گه‌وره هه‌یه به‌رامبه‌ر به كوردستان، دژ به بوونی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه بریتییه له گوتاری رقوكینه و پۆپۆلیستی به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌كاردێت، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت راستییه‌كان له گه‌لی كوردستان بشێوێنرێت، ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات".
د.ی