شارێکی دێرین لە میسر دۆزرایەوە

مێژووەكەی بۆ سێ ھەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

تیمێکی شوێنەوارناسی لە میسر، شارێکی گەورەیان دۆزییەوە کە لە دۆخێکی باشدایە، نزیکەی هەموو دیوارەکانی ماون و ژوورەکان پڕن لە کەرەستەی پێداویستی رۆژانە.

بێتسی بریان پسپۆری شوێنەواری میسر، لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس رایگەیاند، دۆزینەوەی شاری ونبووی ئاتەن، نزیک شوێنی دۆڵی پاشاکان، دووەمین دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگە لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی تووت عەنخ ئاموون.

شوێنەوارناسان پێیانوایە، مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمی ئامین هۆتیپی سێیەم دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی 1353- 1391 بۆ پێش زاین دەسەڵاتی هەبووە.

فەرمانگەی شوێنەوارە مێژووییەکانی میسر، ئاشكرای كرد، مێژووی ئەو شارە دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.