ئێران باسی رێككەوتن دەكات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئەوان له رێككەوتن نزیكن، به‌ڵام رێگاكه ئاڵنگاری گه‌وره‌ی لەبەردەم هه‌ن، پێویسته ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌موو هۆشداریانه.
عه‌باس عراقچی، یاریده‌ده‌ری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا تیمه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و، وڵاتانی زلهێز زۆر به چڕی كاریان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتن كردووه. دانیشتنه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو رونتر و باشترن، هه‌روه‌ها زۆر رێوشوێن به ته‌واوی روون كراونه‌ته‌وه.
عراقچی راشیگه‌یاند "ئێستا له قۆناغێكداین كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت به‌شێك له سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابدرێن".
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی کۆبوونەوەی ئێران و هاوبەشەکانی لە ئەوروپا رایگەیاندبوو "گفتوگۆکان بونیادنەر بوون".
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ''پێشوازی لە گفتۆگۆکان دەکەین و هەنگاوێکی گرنگە''.
رۆژی 6/4/2021، ئێران و وڵاتانی رووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لە ڤییەنا کۆبوونەوە، بەڵام ئەمەریکا راستەوخۆ بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد.