"سێ هۆکار بە شکستی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق دیاردەكرێن"

ھۆكارەكان دەخرێنەڕوو
بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی سێ هۆکار وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق شکستی هێناوە.

نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەبەرهێنان بە سەرجەم دیدگاکانییەوە گرنگە، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و دەبێتە هۆی گەشانەوەی سەجەم بوارەکان و ژێرخانی ئابووری بەهێز دەکات، بەڵام بەهۆی سێ هۆکار وەبەرهێنانی بینای لە عێراق شکستی هێناوە، لە دیارترینیان نەبوونی ئاراستەیەکی روونی وڵاتەکە بەهۆی ئەو گەندەڵییە زۆرە و لاوازی ئەو داواکاریانەی دەخرێنە روو کە خاڵێکی ئەرێنی ئەوتۆی تێدا بەدی ناکرێت.

هەروەها نەدا شاکر راشیگەیاند، ساڵێک بەسەر رێککەوتن لەگەڵ چین تێدەپەڕێت، کە بە جێبەجێکردنی گەشانەوەی راستەقینە لە عێراق بەدیدەهات و هەلی رکابەری لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەڕەخساند و لەسەرجەم بوارەکاندا سوودی بۆ نیشتمان دەبوو.