كۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی عێراق لە وادەی دیاریكراو دەكرێت

"بەهیچ شێوەیەک پاشگه‌زبوونەوە لەو وادەیەدا نییە"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ واده‌ی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن نییه و ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت‌.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە وادەی دیاریکراوی خۆی، 10ی تشرینی یەکەم کردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەهیچ شێوەیەک پاشگه‌زبوونەوە لەو وادەیەدا نییە.

لەو بەیاننامەیەدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، داواش لە هاووڵاتییان دەکات، تاوەکو پێش 10ی ئەم مانگە، تۆماری بایۆمەتری دەنگدان نوێ بکەنەوە.

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق 10/10/2021ی وەك رۆژی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاركردووە.