"تیكتی فڕۆكه بهو كهسانه نافرۆشرێ كه ڤاكسینیان وهرنهگرتووه"
K24 - ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، چەند رێوشوێنێکی پێویستیان لەبارەی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا گرتووەتەبەر لە نێویاندا، داوایان لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردووە، بە هیچ شێوەیەک تیکت بەو کەسانە نەفرۆشن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، وەزارەت هەموو مۆڵێک و دوکانێک و چێشتخانەیەک دادەخات ئەگەر کارمەندەکانیان پسوولەی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت.
هەروەها دەشڵێت "وەزارەتی تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلی و تاقیگە و دەرمانخانە و کۆگاکان دادەخات، ئەگەر کارمەندەکانیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتبێت".
هەروەها لە راگەیەندراوێکی جیاوازدا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کردووە، سبەی یەکشەممە کاروانێکی دیکە ڤاکسین دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.