لە قەڵادزێ دایكێك لە تاو مردنی كچەكەی گیانی لەدەستدا

لەگەڵ بیستنی ھەواڵی مردنی كچەكەی، ئەویش گیانی لەدەستدا
زەینەب ئیسماعیل عەزیز - فاتیمە قادر رەسوڵ، دایكی زەینەب
زەینەب ئیسماعیل عەزیز - فاتیمە قادر رەسوڵ، دایكی زەینەب

K24 – راپەڕین

دوای ئەوەی كچێك بەشێوەیەكی كتوپڕ گیانی لەدەستدا، لەگەڵ بیستنی ھەواڵەكە دایكیشی لە  تاو مەرگی ئەو گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، زەینەب ئیسماعیل عەزیز خەڵكی قەڵادزێیە و بەشێوەیەكی كتوپڕ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە. چەند ساتێك دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە فاتیمە قادر رەسوڵ لە تاو كچەكەی گیانی لەدەستدا.

لەوبارەوە موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند، چەند ساتێك دوای گیان لەدەستدانی كچەكە دایكیشی گیانی لەدەستداوە.

روونیكردەوە "کچەکە خەڵکی قەڵادزێ-یە و  شویكردووە و ماڵی لە سلێمانییە، ئەمڕۆ لە پڕ بە هۆکاری نادیار گیانی لەدەستداوە، کاتێک هەواڵیان بە دایکی داوە کە لە قەڵادزێ دادەنیشێ بەرگەی هەواڵەکەی نەگرتووە و ئەویش گیانی لەدەستداوە".