شازاده‌ فیلیپ.. بۆچی نه‌بوو به‌ پادشا

باوك نه‌بوو به‌ پاشا، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی پاڵێوراوه‌
شازاده‌ فیلیپ و شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م
شازاده‌ فیلیپ و شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م

K24 - هه‌ولێر:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م بوو‌ و زیاتر له‌ 70 ساڵه‌ له‌گه‌ڵی ژیا، به‌ڵام ناسناوی پادشای پێ نه‌به‌خشرا.

شازاده‌ فیلیپ، له‌ ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا له‌ قه‌ڵای ویندسۆری كه‌رتی پاركشایه‌ر كۆچی دوایی كرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را، یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا لێی ده‌مێننه‌وه‌.

شازاده‌ی ئه‌ده‌نبه‌ره‌، له‌ ساڵی 1947 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس كرد، دوای پێنج ساڵ ئه‌لیزابێت بووه‌ شاژنی به‌ریتانیا، به‌ڵام ناسناوی فیلیپ وه‌كو شازاده‌ مایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی سیسته‌می شاهانه‌ی به‌ریتانیا، به‌ یاسا رێگه‌ به‌و ئافره‌تانه‌ ده‌درێت ببنه‌ شاژن كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پادشا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاژن ده‌كه‌ن نابنه‌ پادشا، ته‌نیا به‌ یه‌ك رێگه‌ش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان ببنه‌ پادشا، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌ میرات له‌ دایكی یان باوكی راسته‌وخۆ بۆی بمێنێته‌وه‌.

شازاده‌ فیلیپ، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس بكات، شازاده‌ی یۆنان و دانیمارك بووه‌، به‌ڵام له‌ لیستی خێزانی شاهانه‌دا نه‌بووه‌ ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت.

ئێستا به‌ گوێره‌ی سیسته‌می شاهانه‌، شازاده‌ چارلز، پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ناسناوی پادشا، له‌ دوای شاژنه‌ ئه‌لیزابێس.

شازاده‌ چارلس كه‌ پاڵێوراوه‌ دوای دایكی ببێته‌ پادشا، له‌گه‌ڵ كامێلای هاوسه‌ری
شازاده‌ چارلس كه‌ پاڵێوراوه‌ دوای دایكی ببێته‌ پادشا، له‌گه‌ڵ كامێلای هاوسه‌ری