ئەمەریکا هاوردەی نەوتی عێراق بەرزدەکاتەوە

بۆ 245 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

فەرمانگە وزەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بۆ 245 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، هەفتەی رابردوو ئەمەریکا پێنج ملیۆن و 556 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نۆ وڵاتەوە هاوردەکردووە، ئه‌مه‌ش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، بڕی 52 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی كردووه‌.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەفتەی رابردوو ئەمەریکا رۆژانە 245 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتری رۆژانە 88 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاتر بووە.

لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوەداوە، زۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمەریکا لە کەنەدا بووە، بە بڕی سێ ملیۆن و 414 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دواتر بە بڕی جیاواز نەوتی لە هەریەك لە مەکسیک و ئیکوادۆر و سعوودیە و عێراق هاوردەکردووە.