چەند كاروانێكی دیكەی ڤاكسین دەگەنە عێراق
K24 - ھەولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ند كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گات به‌غدا.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 11/4/2021، چه‌ند بارێكی پێكوته‌ی كۆرۆنا لە رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ده‌گه‌نه عێراق، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی جۆر و بڕی باره ڤاكسینه‌كانی باس نه‌كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌یداوه، سبه‌ی كاتژمێر 9ی به‌یانی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێده‌وڵه‌تی به‌غدا ڤاكسینه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.