پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره دیار و تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ره ده‌رده‌بڕێت.
له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تداهاتووه: "داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم".
ئه‌حمه‌د دڵزار، شاعیری دیار و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد، ئه‌مڕۆ 10ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021، له ته‌مه‌نی 101 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوری کورد ئەحمەد دڵزار
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان