بازرگانیی میلیشیاكان له عێراق و سووریا.. شه‌ڕی بێ كۆتا ده‌هێنێته ئاراوه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "جه‌ی ئار ئای" تابیه‌ت به گفتوگۆ و شیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی جیهان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، هه‌وڵده‌ده‌ن جه‌نگ له ناوچه‌كه بهێڵنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن سه‌قامگیری له‌م دوو وڵاته بێته ئاراوه، ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له‌و قازانج و بازرگانییه‌ی له‌و دۆخه شڵه‌ژاوه هه‌یانه.
ساڵانی دوورودرێژی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری له عێراق و سووریا، وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر گرووپی میلشیایی چه‌كدار سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به جۆرێك له جۆره‌كانیش توانیوانه پشتیوانی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنن، له سووریا ره‌وایه‌تیان پێدراوه و له عێراقیش حكومه‌تی فیدراڵی له رێگه‌ی یاساوه كردوونی به به‌شێك له هێزی فه‌رمی وڵات، به‌و جۆره‌ش هه‌م مووچه و بودجه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و هه‌میش له رێگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه، بازرگانێتییه‌كی نهێنی ژێر به ژێر له ته‌واوی ناوچه‌كه درێژه پێده‌ده‌ن.
وه‌ك ئه‌و وێبسایته تایبه‌تمه‌نده باسیكردووه، گرووپه میلیشیاییه‌كان، له رێگه‌ی قاچاغچێتی به چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی به مرۆڤ و چه‌ته‌یی و رێگری، سامانێكی زۆر بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان كۆده‌نه‌وه.
قازانجی زۆر
دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا و په‌لاماره‌كانی داعش له عێراق له ساڵی (2014) و ده‌ركه‌وتنی گرووپی میلیشیایی چه‌كدار، به‌ناوی شه‌ڕكردن له دژی تیرۆریستانی داعش، بازرگانی و سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كرد.
به گوێره‌ی وێبسایت "جی ئار ئای"، ئه‌و گرووپه میلیشیاییانه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ره‌وشی ئابووری هه‌ر یه‌كه له عێراق و سووریا، كاریگه‌ریی و پانتاییه‌كی فراوانیان هه‌یه، هه‌ندێكجاریش قوربانییان به به‌شێكی كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشانبده‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌وان پێویسته.
پسپۆڕانی وێبسایته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، زیادبوونی هه‌ژموونی چه‌كداری به‌سه‌ر ئابووری عێراق و سووریا، بووه‌ته ئامرازێكی گرنگی ده‌ستی ئه‌و میلیشیایانه و ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.
له "رۆڵی پاڵه‌وانێتی" بۆ "تاوان"
به گوێره‌ی پسپۆڕانی ئه‌و وێبسایته، له عێراق، گرووپه چه‌كدارییه‌كان، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان ده‌بیننه‌وه، هه‌رچه‌نده له رابردوو، پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی هه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌و رۆڵه‌ی له تێكشكاندنی داعش بینی، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ببێته به‌شێك له سووپای فه‌رمی وڵات و بخرێنه‌وه ژێر یه‌ك چه‌تر.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی لاوازبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، به ئامانجگرتن و هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌كدارانی گرووپه‌كه بوو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، به‌تایبه‌تیش كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، كه هێشتا نه‌توانراوه به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو پێشێلكارییه یاسایی و ئه‌منیانه‌ی كردوویانه، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه