له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

پێشه‌وا هه‌ورامانی: شاندی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆده‌بنەوە
شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كۆده‌بنه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی:

لەسەر راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت راسپێردراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە‌ بێنه‌ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆببنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی رێكکەوتنی هەرێم و بەغدا.

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

H.B