وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکات

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (10ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئێوارەی سبەی یەکشەممە (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) کۆدەبێتەوه‌ و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونیكرده‌وه‌، دوای چاودێریكردنی مانگ، بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) ھیچ کەس و لایەنێك بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف:

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز

بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئێوارەی سبەی یەکشەممە (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) ھیچ کەس و لایەنێك بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

10/ 4/ 2021