پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر

سه‌رۆك بارزانی: بەرهەمە نایابەكانی دڵزاری شاعیر هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و ڕۆشنبیراندا دەمێننەوە
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به‌ خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو، ته‌واوی رۆشنبیر، نووسەر و شاعیرانی كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، بەرهەمە نایابەكانی دڵزاری شاعیر هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی گەلەكەمان ئەحمەد دڵزارم پێگەییشت. دڵزاری شاعیر كەسایەتییەكی خاوەن بیروباوەڕ و نیشتیمانپەروەر بوو و، خزمەتێكی زۆری ئەدەب و شیعری كوردی كرد و بەرهەمە نایابەكانی هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و سەرجەم رۆشنبیر و نووسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

لە خودای مەزن داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو دڵزار بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

10ـی نیسانی 2021

H.B