وهزارهتی شارهوانی لهبارهی پێدانی مۆڵهتی بهنزینخانه روونكردنهوه دهدات
K24 - ههولێر:
وهزارهتی شارهوانیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ شهممه (10ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) رایگهیاند، دهنگۆی پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە رهتدهكهینهوه و ئاماژهی بهوه كرد، مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی (2018)هوە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندایە.
له روونكردنهوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه، وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخانکردن نییە، بەڵکو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوە، کە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە.
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار:
روونكردنهوهیهك له وهزارهتی شارهوانیییهوه
لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڵاو کراوەتەوە.
بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ مۆڵەتێك و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە.
مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی (2018)هوە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە.
لە کابینەی نۆیەمیش لە تەمووزی (2019)هوه بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر رێکخستنەوەی رێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی، بۆ هاووڵاتییان رادەگەیەندرێت.
وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخانکردن نییە، بەڵکو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوە، کە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
10ی نیسانی2021