ژنێك له ته‌مه‌نی (57) ساڵیدا منداڵێكی بوو

K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له ته‌مه‌نی (57) ساڵی هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و ئازایانه‌ی نیشان دا، كاتێك له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیاریان دا منداڵێكی نوێ بێننه دونیاوه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ژنه‌كه سوور له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و چاوه‌ڕوانی كرد تا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشكی وه‌رگرت و دووجار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، له‌كۆتاییدا منداڵێكی هێنا دونیاوه و ناوی نا "جاك".
باربرا هیجینز، مامۆستایه له شاری كۆنكۆردی ویلایه‌تی نیوهامپشیری ئه‌مه‌ریكا، به‌سه‌رهاته هه‌ستبزوێنه‌كه‌ی خۆی له گۆڤاری "نیوز ویك"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌زموونه بێوێنه‌كه‌ی خۆی گێڕاوه‌ته‌وه.
هیجینز، له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژی به‌وه كرد، ژیانێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كچكه‌ی "كێرسی" و "مۆلی" و هاوسه‌ره‌كه‌ی "كینی" ده‌ژیا، به‌ر له‌وه‌ی "مۆلی" تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ببێت له ساڵی (2016)، نه‌خۆشییه‌كه‌ی "مۆلی" ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ئه‌و رووداوه وای له "هیجینز" كرد بیر له درووستكردنی منداڵێكی دیكه بكاته‌وه و له بڕیاره‌كه‌ی سوور بێت و هه‌وڵی زۆری بۆ بدات.
هیجینز، كاتێك له‌گه‌ڵ هاسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دا، ته‌مه‌نی (53) ساڵ بوو، ئاسان نه‌بوو پزیشكێك بڕوا پێ بهێنێت تا له‌و ته‌مه‌نه منداڵی ببێت، هه‌ر چه‌نده پزیشكێكی له شاری بۆستن دۆزییه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكات، به‌ڵام تێچووی نه‌خۆشخانه‌كه زۆر بوو، بۆیه پاشه‌كشه‌ی كرد.
دوای چه‌ند مانگێك ناچار بووی له‌به‌ر دڵه‌ڕاوكێیه‌كه‌ی ده‌رمان بخوات، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ستی به ئازارێكی زۆر له شه‌ویلگه‌ی كرد، بۆیه پشكنینی تایبه‌تی كرد و ئاشكرای كرد، كه (3) گرێی شێرپه‌نجه‌یی له مێشكیدایه.
هیجینز گوتی: "هه‌سته‌كه زۆر ناخۆش بوو، ده‌بووایه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا (2) نه‌شته‌رگه‌ریی بكه‌م، له‌هه‌مانكاتدا "كینی"ی هاوسه‌رم به نه‌خۆشی گورچیله‌وه ده‌یناڵاند".
له ئه‌یلوولی (2019) "هیجینز"، له هه‌وڵی یه‌كه‌میدا كۆپه‌له‌یه‌كی دانا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دواتر په‌تای كۆرۆنا بڵاوبوویه‌وه و هه‌موو شتێك وه‌ستا، دووباره هه‌وڵێكی دیكه‌ی دا و له مانگی ئابی (2020) زانی دووگیانه.
هیجینز روونیكرده‌وه، "كوڕه‌كه‌مان له (20ی ئادار/ مارسی 2021) له دایكبوو، بینینی بۆ ئێمه زۆر ناوازه بوو، هه‌موو به له‌دایكبوونی "جاك" سه‌رسامبوون، به‌ڵام كۆرپه‌كه‌مان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه له‌دایكبوو".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی