دوای (10) ساڵ ته‌رمی پیاوێك له ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی نه‌رویج رایگه‌یاند، ته‌رمی پیاوێك له ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، دوای (10) ساڵ له مردنی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، "كه‌س له‌و پیاوه‌ی نه‌پرسیووه، یان سۆراغی ونبوونی بكرێت".
دراوسێیه‌كی پیاوه‌كه، كه ته‌مه‌نی سه‌رووی (60) ساڵه، گوتی: "به ونبوونی ئه‌و پیاوه، وامانزانیوه كه بۆ خانوویه‌كی دیكه گواستوویه‌تییه‌وه، ئه‌و كاته‌ش دۆزرایه‌وه، كه پاسه‌وانه‌كه داوای له پۆلیس كردووه، ده‌رگای ماڵه‌كه بكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كاروباری چاككردنه‌وه‌ی پێویست".
پۆلیس پێیوایه پیاوه‌كه له مانگی نیسانی (2011)ه‌وه مردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای قتوویه‌كی شیر و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه، ده‌ركه‌وت به هۆكاری سرووشتی مردووه.
پیاوه‌كه مووچه‌ی خانه‌نشینی له ساڵی (2018)ه‌وه بڕاوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و خۆشگوزه‌رانی نه‌رویجی نه‌یانتوانیووه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌ژماری بانكییه‌وه پێدانی كرێیه‌كانی به‌رده‌وام بووه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی
د.ی