دوایین زانیاری لەسەر پێکانی ڤازکێز و ڤالڤێردی

لوکاس ڤازکێز
لوکاس ڤازکێز

 

K24-هەولێر

لە یاری شەوی رابردوو هەر یەکە لە لوکاس ڤازکێز و فێدریکۆ ڤالڤێردی، هەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەهۆی پێکان یاریگایان جێهێشت و بونە جێگەی نیگەرانی هاندەرانی یانەکەیان، بەڵام چەند خولەکێک دوای یارییەکە هەواڵێکی خۆش بڵاوکراتەوە.

تۆماس گۆنزالێز مارتین لە رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی دوای یارییەکە هەرزوو زانیاری لەسەر پێکانی ئەو دوو یاریزانە شایانەکان وەرگرت و لەئەنجامدا دەرکەوت کە ئەو دوو یاریزانە پێکانەکانیان قورس نیە و بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ بەشداری دەکەن. بۆیە ئەم هەواڵە  بووەتە جێگەی دڵخۆشی هاندەرانی ئەو یانەیە، هەرچەندە بریارە ئەمڕۆ دوایین ئەنجام لەسەر پێکانەکەیان بڵاوبکرێتەوە.

تیمی پزیشکی ریال مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ دوایین پشکنینی پزیشکی بۆ هەریەکە لە ڤازکێز و ڤالڤێردی دەکەن و دواتر راپۆرتەکەیان پێشکەش بە زیدانی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.