پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام كۆچی دوایی كرد

K24- هه‌ولێر:
رامسی كلارك، وه‌زیری پێشووتری دادی ئه‌مه‌ریكا و پارێزه‌ری سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی رووخاوی عێراق له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دامه‌زراوه‌ی لیندۆن جۆنسۆن له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر مردنی رامسی كلارك، فه‌رمانبه‌ری پێشكه‌وتووی حكومه‌ت و وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1967 بۆ 1969ی راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دوێنێ رامسی كلارك له ناو ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی مانهاتنی سه‌ر به ویلایه‌تی نیۆیۆرك كۆچی دوایی كرد.
كاتێك كلارك وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا بوو، گرنگی زۆری به به‌ره‌وپیشبردنی "یاسای نیشته‌جێكردنی دادپه‌روه‌رانه"ـی‌دا، كه بریتییه له زنجیره‌یه‌ك یاسا له دژی جیاكاری له نیشته‌جێكردن و دامه‌زراندن، هه‌روه‌ها به‌توندی به‌رهه‌ڵستی سزای له‌سێداره‌دانی كردووه.
هه‌ر له میانه‌ی چالاكییه‌كانیدا كلارك ده‌ستی بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌یسی هه‌ستیار بردووه و له‌پاڵ لیژنه‌كانی به‌رگریكردن له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی جێی مشتومڕی جیهان كاری كردووه، له‌وانه‌ش سه‌دام حوسێن، دیكتاتۆری پیشووی عێراق و عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌ركرده‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی میسری.
هه‌روه‌ك یه‌كێك بووه له راوێژكارانی یاسایی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ، سه‌رۆكی پێشووی سربیا، به‌ر له‌وه‌ی له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی له یۆگسلافیای پێشوو دادگایی بكرێت.
رامسی كلارك ئه‌ندامێكی تیمی پارێزه‌رانی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی رووخاوی عێراق بوو له كاتی دادگاییكردنی.
H.B