پارێزگاری سنە بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی بازرگانی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

ئێمە وەك دوو دراوسێ هەر کاممان کۆمەڵێك توناییمان هەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/163b3b70-0911-4d42-b1a8-2351622dcbc7/paregari%20sne%20bo%20k24.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

عەبدولمحەمەد زاهدی، پارێزگاری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری و بازرگانی بۆ ماوەی دوو رۆژ سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ بەرپرسان و بازرگانانی پارێزگای هەولێر، په‌یوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان وئێرانیان تاووتوێکرد.

عەبدولمحەمەد زاهدی پارێزگاری سنە گوتی: "ئێمە وەك دوو دراوسێ، هەر کاممان کۆمەڵێك توناییمان هەیە، هەم لەبواری ئابووری، هەم لە بواری کولتووری و هونەری کە دەتوانین هاوکاریی یەکتربکەین و ئاڵوگۆڕمان لە نێواندا هەبێت".

هه‌روه‌ها گوتی: "وڵاتی ئێمە وڵاتێکە کە هەم لەبواری کشتوکاڵ و هەم لەبواری پیشەسازی، پێشکەوتنی باشی هەبووە و بەرهەمی زۆر جێگەی سەرنجی هەیە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کێشانەی لەم داییانەدا هاتوونەتە ئاراوە، ئێمە دەتوانین بە هەناردەی کاڵاکانمان بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان یارمەتیدرەبین".