نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عێراقه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ده‌بێت پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا دابنێین و پێمان وایه به دانانی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه، عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ده‌ڕوات.
نێچیرڤان بارزانی، گوتیشی: هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده عێراقییه‌كان كۆبوه‌وه.
دوێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق، كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوه‌وه.