پاریس: سووكایەتیكردن بە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا "تەڵه‌یەك بوو" له‌لایه‌ن توركیاوه‌

"توركیا خراپ رەفتاری كرد.. ھەڵوێستی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر ئەوروپا له‌و رووداوە به‌دیاركه‌وت"
"توركیا خراپ رەفتاری كرد"، بە جۆرێك لە دوژمنكاری گشتی و ھەڵوێستی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر ئەوروپا" بەو رووداوە دیارە
"توركیا خراپ رەفتاری كرد"، بە جۆرێك لە دوژمنكاری گشتی و ھەڵوێستی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر ئەوروپا" بەو رووداوە دیارە

K24 – ھەولێر:

وەزیری فەرەنسا بۆ كاروباری ئەوروپایی، كلیمان بۆن، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین بۆ ئه‌نقه‌ره‌، توركیا بە "مەبەست سووكایەتی"ی بە ڤۆن دێر لاین كردووە و ئه‌و كاره‌ی به‌‌ "نانه‌وه‌ی ته‌ڵه‌یه‌ك" له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وه‌سفكرد.

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "لیژنەی گەورەی حوكمدان"، كە بەرنامەیەكی ھاوبەشە لە نێوان رادیۆی "ئار تی ئێڵ" و رۆژنامەی "لۆفیگارۆ" و كەناڵی "ئێڵ سی ئەی" وەزیری فەرەنسا بۆ كاروباری ئەوروپایی گوتی: "ئەوە سوكایەتی پێكردن بوو لە لایەن توركیاوە" و گریمانەی ھەڵەی پرۆتۆكۆڵی ئەوروپایی رەتكردەوە.

ئەو بەرپرسە فەرەنساییە جەختیكردەوە، "پێویستە جارێكی دیكە خاڵ بخرێنەوە سەر پیتەكان، چونكە كێشە لەم پرسەدا، ئەوروپا نییە، بەڵكو توركیایە".

گوتیشی: "توركیا خراپ رەفتاری كرد" و ھەڵوێستی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر ئەوروپا له‌و رووداوەدا دیاركه‌وت.

گوتی: "ئەوە كێشەی توركیایە، وابزانم بە مەبەست دژ بە ئێمە (...) ئەنجامیدا، پێویستە لەسەر ئێمەی ئەوروپایی ھەست بە گوناھ نەكەین".

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو لە كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین له‌گه‌ڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل میشاڵ و سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە،  سووكایەتیی به‌ ڤۆن دێر لاین كرا، ناچار بوو لە سەر كورسییەك لە تەنیشتەوە دانیشێت.

پێنجشەممە رابردوو، توركیا بەرپرسیارێتی رووداوە پرۆتۆڵییەكە سەربارەت بە شێوازی دانیشتن؛ خستیە ئەستۆی یەكێتی ئەوروپا.

بەڵام فەرمانگەی پرۆتۆكۆڵ لە ئەنجوومەنی ئەوروپا، كە شارل میشال سەرۆكایەتیی دەكات، روونیكردەوە، رێگه‌ی پێنەدراوە زووتر بگاتە ناو ھۆڵی كۆبوونەوەكە. ئەنجوومەنی ئەوروپا كە نوێنەرایەتی دەوڵەتانی ئەندام دەكات، جەختیكردەوە، لە پرۆتۆكۆڵی نێودەوڵەتیدا سەرۆك لە پێشەوەیە.

كلیمان گوتی: "تەڵەدانانەوەیەك ھەبوو (...) لە نێوان ئەوەی تەڵەكەی دانابوویەوە و ئەوەی بەتەڵەكەوە بوو، من بە باشتر دەبینم گوناھەكە بخەینە سەر ئەوەی تەڵەكەی دانابوویەوە".

بەتێڕوانینی ئەو، "كێشەیەكی راستەقینە ھەیە، كە خۆی لە رێزنەگرتن لە دیموكراتییەت و لادانی سەركوتكاری دەبینێتەوە لە توركیا" و پێویستە لەسەر ئەوروپاییەكان "زۆر یەكلاییكەرەوە و جددی بن لەگەڵ توركەكان".

لەلایەكی دیكەوه‌ داوایكرد، یەكێتی ئەوروپا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا یه‌كهه‌ڵوێست بێت و فره‌ جه‌مسه‌ر نه‌بێت.

گوتیشی: "باشتر دەبیت، ئەگەر لە ساڵانی داھاتوودا (...) یەك سەرۆكایەتی ھەبێت بۆ دەسەڵاتی راپەڕاندنی ئەوروپایی. دەبێت دەزگای ئەوروپایی بەھێزترمان ھەبێت و بەشێوەیەكی باشتر بەرجەستەكراو بێت".

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، شارل میشاڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا (ساتی سووكاتیكردن)
سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس

 سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، شارل میشاڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا (ساتی سووكاتیكردن)
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، شارل میشاڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا (ساتی سووكاتیكردن)